ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

حوسێن سەلامی: بە چەکی باوەڕ لەگەڵ ئیسرائیل دەجەنگین

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، بەم زووانە خەڵکی فەلەستین تامی سەرکەوتن و ئیسرائیل و دژمنانیش تامی تاڵی تۆڵەسەندنەوە لە شەڕەنگێزییەکانیان دەچێژن.
حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵیت: وڵاتەکەی بە چەکی سەربازی لەگەڵ ئەمریکا شەڕ ناکات، بەڵکوو بە چەکی باوەڕی گەنجەکان ڕووبەڕووی دەبێتەوە و هەتا ئەو چەکەشیان هەبێت نە سازش و نە پاشەکشە دەکەن.
سەلامی دەشڵێت، ئێستا بە زمانی هێز لەگەڵ دژمن دەجەنگین و بەئاشکرا هێرش دەکەینە نێو دڵی ستەمکارانەوە.
جەختیش دەکاتەوە، بە هێرشی بەڵێنیی سادق( کەجاری پێشوو کردیانە سەر ئیسرائیل) کۆتاییان بە تواناییەکانی دژمن هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

زانیاری نوێ لە بارەی دابەشکردنی مووچە دەخرێتە روو

یاسین

دەزگای هەواڵگریی تورکیا کوشتنی دوو بەرپرسی دیاری یەپەگەی راگەیاند

سەڵاح

پوتین: ئۆكرانیا له‌ هه‌رێمه‌كان بكشێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌‌رداری بوون به‌ ئه‌ندام له‌ ناتۆ بێت، شه‌ڕ راده‌گرین

سەڵاح