zagros news agency

ئیسرائیل: سەبارەت بە دەنگۆی هەڵاتنی بەشار ئەسەد بۆ دەرەوەی سووریا، زانیاریی یەکلاکەرەوە نیە

 

دەمێک پێش ئێستا کەناڵی 12ی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگاداری ئیسرائیلەوە گواستیەوە: سەبارەت بە دەنگۆی هەڵاتنی بەشار ئەسەد بۆ دەرەوەی سووریا، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی یەکلاکەرەوە نیە.

رۆژنامەی ئەکسیۆسیش رایگەیاند: بەشار ئەسەد بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دیمەشقی بەجێ هێشتووە و چووەتە لازقییە بۆ ناو بنکەی سەربازیی رووسیا، واتە تا ئێستا لە سووریایە.

بەیانیی زووی ئەمڕۆ، ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخا و سوپای سووریا كەوت.

دوای ئەوە، ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی جیهانی بڵاوی كردەوە، دوای كەوتنی سوپای سووریا و گەیشتنی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن بە ناوەندی (دیمەشق)ی پایتەختی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 8/12/2024، بەشار ئەسەد بە فڕۆكە سووریای جێ هێشت، تا ئێستاش دیار نییە چووەتە چ وڵاتێك.

هەواڵی پەیوەندیدار

چین داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران و ئیسرائیل جێبهێڵن

سەڵاح

٦ کەس لە ئێران به هۆی خواردنەوەی کحولیی ساختە مردن

سەڵاح

چوار نیشانەی سەرەتایی جەڵتەی دڵ

یاسین