zagros news agency

لە ڕووداوێکدا حەفت ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا

 

لە شارۆچکەی کوهدەشتی لوڕستانی ڕۆژهەڵات حەفت ئەندامی یەک خێزان یەک لە دوای یەک لە نێو بیرێکی زەوی کشتوکاڵیدا خنکان.

ڕووداوەکە دوێنێ هەینی ڕووی داوە، دوای ئەوەی ئەندامێکی خێزانەکە چووەتە نێو بیرەکە و نەهاتووەتە دەرەوە، یەک دوای یەکی ئەندامانی خێزانەکە، بۆ ڕزگارکردنی یەکتری چوونەتە نێو بیرەکە، بەڵام هەموویان خنکاون و کەسیان ڕزگاریان نەبووە.

قایمقامی شارۆچکەکە ڕایگەیاندووە، گەنجێکی خێزانەکە کەوتووتە نێو بیرێکی ئاو لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا، ئەندامانی خێزانەکەی یەک دوای یەک، بۆ ڕزگارکردنی یەکتری چوونەتە نێو بیرەکە، هەر کامیان چووەتە خوارەوە لەوێ گیری خواردووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، تا ئەو کاتەی تیمەکانی بەرگریی شارستانی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، هەر حەوت ئەندامی خێزانەکە گیانیان سپاردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرۆژەی دووسایدی بنەسڵاوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا تەواو دەكرێت

سەڵاح

هەولێر بە یاریگایەکی چۆڵ براوە بوو

یاسین

بۆ كاتی بەفر و باران ڕێنوێنی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرایەوە

سەڵاح