zagros news agency

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: پێویستە سزاکان وەک تاوان دژی مرۆڤایەتی بناسرێن

عەلی باقری کنی، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، گەمارۆ و سزای ئابووری دژی وڵاتان هاوشێوەی تاوان دژی مرۆڤایەتییە.
باقری کنی نووسیویەتی، لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەری خستووە سزای یەکلایەنە، بەتایبەتی ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر وڵاتاندا دەیسەپێنێت، هێندەی جەنگ وێرانکاریی لێ دەکەوێتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە، لە دەیەی ١٩٧٠ـەوە تا ئێستا، ساڵانە ٥٠٠ هەزار کەس بەهۆی کاریگەریی سزاکانەوە گیانیان لەدەست داوە و زۆرینەی قوربانییەکانیش منداڵان و کەسانی بەساڵاچوون.
سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردووەتەوە، کاتی ئەوە هاتووە ئەو سزا نامرۆڤانەیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەسەر وڵاتاندا دەیسەپێنن، بە تاوان دژی مرۆڤایەتی بناسرێن و پێویستە وڵاتانی سزادراو بە هەماهەنگی و یەکگرتوویی وەڵامی ئەو ستەمە ڕێکخراوە بدەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە لیژنەی باڵای تاقیکردنەوە گشتیەکانی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی

یاسین

ئافرەتێک و سێ منداڵی چەکدارانی داعش ڕادەستی بەریتانیا کرانەوە

یاسین

دەیڤید کامیرۆن بەهۆی کرێی ئەو فڕۆکەیەی گەشتی پێکردووە ڕەخنەی لێ دەگیرێت

یاسین