zagros news agency

لە خۆپێشاندانی ئەستەنبووڵ ٧٠ کەس بریندار بوون و پەرلەمانتەرێک دەستگیر کرا

 

لە خۆپیشاندانەکەی شاری ئەستەنبووڵ کە بۆ پشتیوانیی ڕۆژاوای کوردستان ڕێک خرابوو، نزیکەی ٧٠ کەس دەستبەسەر کران و دەیان کەسیش بریندار بوون.
ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی ئاکسارای شاری ئەستەنبووڵ، نزیکەی دوو هەزار کەس بۆ دەربڕینی پشتیوانی بۆ ڕۆژاوای کوردستان کۆ بوونەوە و ویستیان ڕێپێوان بکەن. بەڵام هێزەکانی پۆلیس گەمارۆی دان و ڕێگرییان لە ڕێپێوانەکە کرد. لە ئەنجامی دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکاندا، نزیکەی ٧٠ کەس دەستبەسەر کران و دەیان کەس بریندار بوون؛ یەکێک لە بریندارەکان جەلال فیرات پەرلەمانتاری ئەستەنبووڵە.
بەشێک لە خۆپیشاندەران بەهۆی هەڵوێست و پشتیوانیی سەرۆک بارزانییەوە دڵخۆش بوون و هیوایان دەخواست سەرۆک بارزانی کوردانی ڕۆژاوای کوردستان بپارێزێت.
کوردانی ئەستەنبووڵ وەک سەرجەم کوردانی جیهان نیگەرانن و دڵ و هۆشیان لای خوشک و براکانیانە لە ڕۆژاوای کوردستان. ئەوان داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکەن هێرشەکان ڕابگرن و دان بە مافەکانیاندا بنێن. هاووڵاتییان وێڕای نیگەرانییان لە هێرشەکان، بە یەکڕیزیی نەتەوەییی کوردان دڵخۆش و بەهیوا بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەی بۆ 27 پرۆژەی ئیدارەی ڕاپەڕین تەرخان دەکات

یاسین

‌تره‌مپ جارێکی تر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر ئێران ده‌كات

سەڵاح

خەلیل غازی: بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی داننانە بە هەژماری من

سەڵاح