zagros news agency

ئیسماعیل بەقایی: هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر نەوتە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر لێدوانێکی سیناتۆری ئەمریکا لیندزی گراهام گوتی، بابەتەکە پەیوەندی بەنەوتەوە هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 9ـ3-2026، ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گرتە ڤیدۆییەکی سیناتۆری ئەمریکی لیندزی گراهامی لە پلاتفۆرمی ‘ئێکس’ پۆست کردووە و لەسەر نووسیووە ‘ساتێکی دەگمەنی راستگۆیی، بابەتەکە تەنیا نەوتە’.
لیندزی گراهام لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی دەڵێت، “ڤەنزوێلا و ئێران خاوەنی 31%ی یەدەگی نەوتی جیهانن، ئێمەش هاوبەش دەبین لەگەڵیان”.
لە 28ـی شوباتی 2026، ئیسرائیل و ئەمریکا بەهاوبەشی هێرشیان کردە سەر ئێران و هەرچی بارەگا و دامەزراوەی سەربازیی ئەم وڵاتە هەیە بۆردومانیان کرد، لە ئەنجامی هێرشەکانیش عەلی خامنەیی رێبەری باڵای ئێران و چەندین فەرماندە و بەرپرسی باڵای ئەو وڵاتە کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە ئێران، ڕێژەی لەدایکبوون زۆر دابەزیوە

یاسین

سەرۆک بارزانی یەکەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە زاخۆ دەکاتەوە

یاسین

لە هەولێر پێنج پرۆژەی نوێ بە گوژمەی زیاتر لە یەک ملیار دینارجێبەجێ دەکرێن

یاسین