zagros news agency

کۆبوونەوەی ڕاوێژکاریی نائاسایی وڵاتانی هاریکاریی کەنداو لە جەددە

شاری جەددە لە ڕۆژاوای عەرەبستانی سعوودیە، ڕۆژی سێشەممە میوانداریی کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاریی نائاسایی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداوی کرد.

ئەم کۆبوونەوەیە بە ئامانجی بەهێزکردنی هەماهەنگی و بەرەنگاربوونەوەی لێکەوتەکانی قەیرانی ئێستای ناشی لە جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بەرانبەر ئێران بەڕێوە چوو.

لەم دانیشتنەدا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، پاشای بەحرەین، شێخ سەباح ئەلخالید، جێنشینی کوێت و شێخ تەمیم بن حەمەد، ئەمیری قەتەری ئامادە بوون و لەلایەن محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعوودیە پێشوازییان لێ کرا.

ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو پێشتر جەختی کردبووەوە، “هێرشە لەناکاوەکانی ئێران” بۆ سەر وڵاتانی ئەندام، گۆڕانکاریی لە سیاستەکانی ئەم ئەنجوومەنە بۆ پشتگیریی وڵاتانی پێویست دروست نەکردووە.

ڕیاز هەمیشە جەختی کردووەتەوە، ئاسایشی خۆی و ئاسایشی وڵاتانی ئەنجوومەنی هاریکاری لێک دانەبڕاون و هەر هێرشێک بۆ سەر یەکێک لە ئەندامان وەک هێرش بۆ سەر هەمووان هەژمار دەکرێت.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

جێگری سکرتێری گشتیی حزبوڵڵا: ئامادەی ئاشتیین، بەڵام پێش کشانەوەی ئیسرائیل چەک دانانێین

سەڵاح

حکوومەتی تالیبان: هێرشەکانی پاکستان دەیان کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە

سەڵاح

ئیسرائیل، هێرشی بۆ سەر باشووری لوبنانیش دەست پێکرد

یاسین