zagros news agency

ترامپ: گەمارۆی دەریایی تا کاتی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەردەوام دەبێت

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند پلانی هەیە ئێران لەژێر گەمارۆی دەریاییدا بهێڵێتەوە تا ئەو کاتەی حکوومەتی تاران بە ڕێککەوتنێک بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕازی دەبێت.

ناوبراو لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەکسیۆس گوتی: «گەمارۆدان لە هەندێک ڕووەوە لە بۆردومانکردن کاریگەرترە. ئەوان وەک بەرازێکی چڵێس خەریکە دەخنکێن و بارودۆخیان خراپتر دەبێت. ئەوان بۆیان نییە چەکی ئەتۆمییان هەبێت.»

ترامپ ئەو پێشنیارەی ئێرانی ڕەت کردەوە کە تێیدا داوا کرابوو سەرەتا گەرووی هورمز بکرێتەوە و گەمارۆکان هەڵ بگیڕێن و گفتوگۆ ئەتۆمییەکان بۆ قۆناغێکی تر دوا بخرێن.

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان گوتی ئێران بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن و زیادی کرد: «ئەوان دەیانەوێت ڕێک بکەون. نایانەوێت من بەردەوام بم لە گەمارۆدان. منیش نامەوێت گەمارۆکان هەڵ بگرم، چونکە نامەوێت چەکی ئەتۆمییان هەبێت.»

سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕاپۆرت کرا ئێران لە ڕێگەی پاکستانییەوە پێشنیارێکی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز بەرانبەر هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە پێشکەش کردووە و داوای کردووە دانوستان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکە لە قۆناغی دواتردا بێت. ئەم پێشنیارە دوای ئەوە هات دۆناڵد ترامپ سەردانی نوێنەرانی خۆی بۆ پاکستانی بە مەبەستی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تورکیا چاودێریی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەکات

سەڵاح

وه‌زیری ناوخۆی توركیا: دوو به‌رپرسی په‌كه‌كه‌ كوژران

یاسین

وزیری نێوخۆی تورکیا: فەرماندیەکی پەکەکە لە ئاگری کوژرا

یاسین