zagros news agency

ئێران کۆنترۆلی گەرووی هورمز تونتر دەکات

ئێران لە ماوەی دواییدا سیستەمێکی نوێ  بۆ ڕێپێدانی کەشتییە بازرگانی و نەوتبەرەکان لە تەنگەی هۆرمز جێبەجێ کردووە، لە کاتێکدا وڵاتان هەوڵ دەدەن پاشەکەوتی وزەی کەمبووی خۆیان دووبارە پڕ بکەنەوە بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕەکە.

بەپێی زانیارییەکان، ئێران ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی نەبێت، بەڵام لە ڕووی کردارییەوە کۆنترۆڵی تەنگەکەی دەستگرتووە و هەر کەشتییەک پێویستە ڕێنمایی و مۆڵەتی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانییەوە وەربگرێت بۆ تێپەڕبوون.

کەشتییە نەوتبەرە گەورەکەی “Agios Fanourios I” کە ٣٣٠ مەتر درێژی هەبوو و نەوتی عێراقی بۆ ڤێتنام دەگواستەوە، دوای چەند هەفتە وەستان لە نزیک کەناراوەکانی دوبەی، لە ١٠ی مانگدا ڕێگەی تەنگەکەی گرتەبەر. ئەو گەشتە دوای ڕێککەوتنێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران و بە چاودێریی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدرا.

بەپێی سەرچاوەکان، ئێران کەشتییەکان ناچار دەکات بە ڕێگایەکی دیاریکراو بڕۆن، نزیک بە کەناراوە و نێوان خاڵە چاودێرییەکانی سەر دوورگەکان بجوڵێنەوە. هەندێک لە کەشتیوانان و وڵاتان بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەت، ناچار بوون “پارەی خزمەتگوزاری” یان “فیس” بدەن.

وڵاتە یەکگرتووەکانیش هۆشدارییان داوە بە کۆمپانیا و وڵاتان کە پێویست ناکات ملکەچی ئەم سیستەمەی ئێران بن، چونکە واشنگتن ئەو هەنگاوانە بە هەوڵێک بۆ دەسەڵاتداریکردنی تەواوی تەنگەی هۆرمز دەبینێت.

تەنگەی هۆرمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکانی گواستنەوەی نەوت لە جیهاندا و زۆربەی هەناردەی نەوتی خاورمیانە لە ڕێگەی ئەم تەنگەیەدا دەگات بە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان. هەر ئاڵۆزییەک لەو ناوچەیەدا دەتوانێت کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر نرخ و دابینکردنی وزەی جیهانی هەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

له سبەیەوه فڕۆکەخانەیەکی عێراق گەشتەکانی دەستپێدەکاتەوه

یاسین

دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم توێژە دەکرێت

یاسین

بەرپرسێکی حەماس کوژرا

سەڵاح