zagros news agency

گۆڵپارێزێکی ئارسێناڵ ویستی ڕۆیشتنی لەیانەکە دەربڕیوە

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە هەواڵێکی نوێیدا لەسەر مێرکاتۆی هاوینەی یانەکانی ئینگلتەرا ئەمڕۆ تیشکی خستە سەر ڕۆیشتنی کێپا ئاریزابالاگای ئیسپانی لەیانەی ئارسێناڵ،ئەمەش بەهۆی نەبوونی پێگەیەکی گرنگی گۆڵپارێزەکە لە یانە لەندەنیەکە.

بەپێی زانیاریەکان بێت کێپا لەئێستادا ئاسوودە نییە لە گەنەرز و بەدوای یانەیەکی نوێ دەگەڕێت لەم هاوینە،بەڵام بەمەرجی ئەوەی ببێتە گۆڵپارێزی یەکەم،کە لە ئێستادا یانەکانی سعودیا و ئیتاڵیا دیارترینن بۆ گواستنەوەی،بەڵام تاکو ئێستا هیچ یانەیەک بەفەرمی نەهاتۆتە سەر هێڵ بۆ گرێبەست کردن.

کێپا لە مانگی ئابی 2018 لە ئەتلەتیک بلباوەوە بە بڕی 71 ملیۆن پاوەند ڕوویکردە چێڵسی،کە وەک گرانترین گۆڵپارێزی مێژووە،بەڵام دوای دابەزینی ئاستی و پێدانی بە خواستنە بە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بۆرنمۆوس نەیتوانی خۆی بگونجێنێت،دواجار ڕوویکردە ئارسێناڵ لە هاوینی رابردوو.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

مان ستی لەبەردەم سێردا مان یونایتدی تووشی شۆک کرد

یاسین

مان یونایتد بەردەوامە لەسەرکەوتنەکانی

یاسین

بارسێلۆنا دوا هەلی پێریسیچە

یاسین