zagros news agency

ئاسایشی هەولێر: ئەو قاچاخچییەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ منداڵی خێزانێکی سلێمانی دەستگیر کرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە وەک قاچاخچی کاری کردووە و بەهۆیەوە سێ منداڵی خێزانێکی خەڵکی شاری سلێمانی لە ڕێگەی کۆچدا خنکابوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ماوەیەک بەر لە ئێستا خێزانێکی خەڵکی سلێمانی بە مەبەستی گەیشتن بە ئەوروپا و چوونەدەرەوە لە وڵات، ڕوویان لە وڵاتی تورکیا کردووە؛ لەوێ لەلایەن قاچاخچییەکەوە بە بەلەمێکی چۆپ لە ڕووبارێکدا گواستراونەتەوە، بەڵام بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوتووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەوە، سێ منداڵی ئەو خێزانە بە ناوەکانی (هەستیار، هەریاد و میلا) خنکاون و گیانیان لەدەست داوە.

ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش کردووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری و بەدواداچوونی ورد، توانیویانە ناسنامەی قاچاخچییەکە ئاشکرا بکەن کە بە ڕەگەزنامە ناوی بە پیتەکانی (ڕ. ئە. م) هاتووە. تۆمەتبارەکە لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ هەرێمی کوردستان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراوە و ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.

ماوەیەک بەر لە ئێستا، خێزانێکی شاری سلێمانی بە مەبەستی چوونەدەرەوە بۆ دەرەوەی وڵات، لەلایەن قاچاخچییەکەوە لە وڵاتی تورکیا، لە کاتی بەقاچاخبردنیان لە ڕووبارێکی ئەو وڵاتەدا کە بە بەلەمی چۆپ دەگوازرانەوە، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت؛ ئەمەش بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی سێ منداڵ بە ناوەکانی (هەستیار، هەریاد و میلا).
دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، ناسنامەی قاچاخچییەکە بە ناوی (ر. أ. م) ئاشکرا کرا؛ پاشان لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: شەپۆلێکی لێزمەباران و هەورە تریشقە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح