zagros news agency

ڤیتامین C و تەندروستیی مێشک؛ توێژینەوەیەکی نوێ پەردە لەسەر پەیوەندییەکی سەرسوڕهێنەر لادەدات

 

توێژینەوەیەکی بەرفراوان کە لە لایەن زانایانی زانکۆی هیرۆشیمای ژاپۆنەوە ئەنجامدراوە و لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢VI لە گۆڤاری زانستیی (PLOS ONE) بڵاوکراوەتەوە، دەریخستووە ئەو کەسانەی ڕێژەی ڤیتامین C لە خوێنیاندا بەرزە، خاوەنی پێکهاتەیەکی تەندروستتری مێشک و پەیوەندیی بەهێزترن لە نێوان تۆڕە سەرەکییەکانی مێشکیاندا.
گرنگترین خاڵەکانی ناو ئەم توێژینەوە زانستییە:
کاریگەریی کەمیی ڤیتامین C لەسەر مێشک: توێژینەوەکە کە لەسەر ٢,٠٤٤ کەسی بەتەمەن (سەروو ٦٤ ساڵ) ئەنجامدراوە، دەریخستووە ئەو کەسانەی ئاستی ڤیتامین C لە پلاسمای خوێنیاندا نزمە، قەبارەی “ماددەی خۆڵەمێشی” (Grey Matter) لە مێشکیاندا کەمترە.
لاوازبوونی تۆڕی سەرەکیی ناسینەوە: کەمیی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی لاوازبوونی پەیوەندییەکان لەناو “تۆڕی دۆخی بنەڕەتیی مێشک” (Default Mode Network)؛ ئەم تۆڕە بەرپرسە لە پرۆسە گرنگەکانی وەک: سەرنجدان، بیرەوەریی ژیاننامەیی و خۆئاگاهی.
پەیوەندییەکە چاودێرییە نەک هۆکاریی: توێژەران ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم توێژینەوەیە لە جۆری چاودێرییە (Observational)، واتە بە تەواوی ناتوانێت بسەلمێنێت کە ڤیتامین C ڕاستەوخۆ و بە تەنیا هۆکاری پاراستنی مێشکە، بەڵکو بەڵگەیەکی بەهێزە لەسەر ئەوەی سیستمی خۆراکی تەندروست ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی پاشەکشەی توانای ناسینەوە (Cognitive Decline) لە تەمەنی پیریدا.
گرنگیی پاراستنی ئاستی ڤیتامینەکە: پزیشک و توێژەر “تۆمۆهیرۆ شینتاکۆ” ڕایگەیاندووە کە دەرئەنجامەکان پشتبەستوون بە داتای گەورە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامین C (وەک مزرەمەنییەکان و سەوزەوات) پاڵپشتێکی گەورەیە بۆ هێشتنەوەی مێشک بە گەنجی و پاراستنی لە نیشانەکانی بەساڵاچوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی پیرۆز ده‌كات

سەڵاح

عێراقچی: ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە ئامادە نییە

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق دەکات

یاسین