zagros news agency

لە سلێمانی ناوەندی ئەکادیمی توێژینەوەی نیشتمانی کرایەوە

ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە شاری سلێمانی، ناوەندی ئەکادیمی توێژینەوەی نیشتمانی کرایەوە.

دەلیل جەمال، ڕاوێژکاری وەزارەت بە نوێنەرایەتی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندەکە کرد و پەیامی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

لە پەیامەکەدا، وێڕای پیرۆزبایی و گرنگی کردنەوەی ئەم ناوەندە، تەواوی پشتیوانی و هاوکاری وەزارەتی دەربڕی لە پێناو خزمەتکردنی کایەی توێژینەوەی نیشتمانی و سەرکەوتنی کارەکانی ناوەندەکە.

هیوایشی خواست ناوەندی توێژینەوەی نیشتمانی ببێتە ناوەندی کۆکردنەوەی کەسانی ئەکادیمی و توێژەر و ڕۆشنبیران، تا بتوانرێت خزمەتی زیاتر بەبوارەجیاجیاکانی نیشتمانسازی بکەن و بەتایبەت خزمەتکردنی بوارەکانی کولتوور و فەرهەنگی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆکا بە سڕینەوەی پۆستەکانی ئینستاگرام هەوادارانی سەرسام دەکات

ART

سەرکەوتنی بێوێنەی “Zootopia 2” لە جیهانی ئەنیمەیشندا

ART

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” لە سینەماکاندا

ART