zagros news agency

شەیبانی: هیچ دیدارێکمان لەگەڵ حزبوڵڵا نییە، بەڵام ئەگەر بەرژەوەندی بخوازێت ئامادەین

ئەمرۆ پێنجشەممە، 2-7-2026، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، لە میانی سەردانەکەیدا بۆ لوبنان ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ دیدار و چاوپێکەوتنێک لە نێوان ئەوان و حزبوڵڵادا نییە، بەڵام ئامادەیی دیمەشقی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی ئەم جۆرە دیدارانە “ئەگەر پێویست بکات.”
هاوکات جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان، جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی لەگەڵ سووریا کردەوە بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتیی مرۆڤ و چەک.
شەیبانی لە کاتی کۆبوونەوەیدا لەگەڵ نەبیهـ بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، دیمەشق لە ئێستا بەنیازی بەستنی هیچ کۆبوونەوەیەک نییە لەگەڵ حزبوڵڵا، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر بەرژەوەندییەکان بخوازن، ئەوا ئەگەری هەیە ئەو دیدارە ئەنجام بدرێت.
لەلایەکی دیکەوە، جۆزێف عۆن، سەرۆکی لوبنان، جەختی لە پەرۆشیی وڵاتەکەی کردەوە بۆ سەقامگیریی سووریا، بە هەمان شێوەی کە دیمەشق پەرۆشی سەقامگیریی لوبنانە. هەورەها ڕەزامەندیی خۆی نیشاندا بەرامبەر بە ئاستی هەماهەنگیی ئێستای نێوان هەردوولا، بەتایبەتی لە دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە قاچاخچێتیی مرۆڤ و چەک.
عۆن ئاماژەی بەوەش کرد ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی سووریا، لە چەندین بۆنەدا جەختی کردووەتەوە ڕۆڵی سووریا “وەک ڕابردوو نابێت” و دیمەشق هەوڵدەدات لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ لوبناندا هەڵداتەوە. هەروەها پێشوازیی لە پێکهێنانی لیژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرد بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانیان.
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەمڕۆ پێنجشەممە گەیشتە بەیرووت؛ ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمی ئەوە لە دوای بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ئەگەری گرتنەئەستۆی هەندێک ئەرک لەلایەن هێزەکانی سووریاوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی حزبوڵڵا لە لوبنان. پێشتر ئەحمەد شەڕع، سەرۆکی سووریا، ڕاستیی ئەم زانیارییانەی ڕەتکردبووەوە و جەختی لەوە کردبووەوە کە هیچ بڵاوبوونەوەیەکی هێزەکانی سووریا لە ناو خاکی لوبناندا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەڵاح

نرخەکانی نەوت لەسەر ئاستە بەرزەکانیان جێگیر بوون

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌

سەڵاح