پێش پشووەکانی جەژنی سەربەخۆیی، شەپۆلێکی گەرمای بێوێنە لە ناوچەکانی نێوەڕاستەوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا کشاوە و ژیانی ملیۆنان کەسی خستووەتە مەترسییەوە.
پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بگەنە ٣٨ تا ٤٦ پلەی سەدی، ئەمەش گوشارێکی زۆر دەخاتە سەر تۆڕەکانی کارەبا.
لە شارۆچکەی “هیڵ سیتی” لە ویلایەتی کانزاس، پلەی گەرما ١٠٠ پلەی سێلیزیی تێپەڕاندووە. سابرینا هووپەر، کارمەندێکی پۆستە گوتی گەرماکە زۆر تاقەتپڕوکێنە و ناچارە ڕۆژانە ١٦ کیلۆمەتر بەپێ بڕوات بۆ گەیاندنی نامەکان.
ئەم شەپۆلە لە کاتێکدایە ئەمریکایییەکان خۆیان بۆ یادی ٢٥٠ ساڵەی دامەزراندنی وڵاتەکەیان ئامادە دەکەن، بەڵام پلە بەرزەکانی گەرما مەترسیی تەندروستییان بۆ خەڵک دروست کردووە.

