ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٠٢٦/٧/٣ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، به بانگهێشتێکی فەرمیی مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە سه‌ردانێک گه‌يشته تارانی پایتەخت.
ئەم سەردانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردنە لە ڕێوڕەسمی فەرمیی بەخاکسپاردنی ڕابەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، خوالێخۆشبوو ئايه‌توڵڵا عوزما عەلی خامنەیی.
هه‌ر له میانی سه‌ردانه‌که‌دا، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له سه‌رکرده و به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدار و کۆبوونه‌وه‌ی ده‌بێت.

