ئێوارهى ئەمڕۆ هەینی 2026/7/3، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەکی بهرچاوى سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان، له تاران بەشداریی لە ڕێوڕەسمی فەرمیی ماڵئاواییکردن له ڕابەری باڵاى پێشووى کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دەفتەری سەرەخۆشیدا وتەیەکی تۆمار کرد. تيایدا وێراى دووپاتكردنهوهى سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆی و ههرێمى كوردستان بۆ كۆچى ڕابهرى باڵاى پێشوو ئايهتوڵڵا عوزما سهيد عهلى خامهنهيى، تیشکی خستە سەر كاريگهری و ئهو میراتەی دوای خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و جيهانى ئيسلاميدا جێی هێشتووە.

