zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و سبەی ئاسمانی هەرێم بە تەواوی ساماڵ دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ یەکشەممە 05-07-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور لە کات و شوێنی جیاجیادا. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، وە مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە 06-07-2026، ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما بە جێگیری بمێننەوە و هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بن، بە شێوەیەک لە ناوچەی گەرمیان بەرزترین پلەی گەرما دەگاتە 44 پلەی سیلیزی. خێرایی با لەسەر ئاستی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10-20) کم/ک دەمێنێتەوە و ئاراستەکەشی هەر بە شێوازی باکووری ڕۆژئاوا دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:

​هەولێر ئەمڕۆ 41 سبەی 41

سلێمانی ئەمڕۆ 39 سبەی 39

دهۆک ئەمڕۆ 40 سبەی 39

هەڵەبجە ئەمڕۆ 40 سبەی 41

گەرمیان ئەمڕۆ 43 سبەی 44

زاخۆ ئەمڕۆ 41 سبەی 40

چەمچەماڵ ئەمڕۆ 40 سبەی 41

ئاکرێ ئەمڕۆ 40 سبەی 40

پیرمام ئەمڕۆ 36 سبەی 36

حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 30 سبەی30

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بە تۆمارکردنی نیو درزەن گۆڵ بردیەوە

یاسین

سەرکردەیەکی مەترسیداری داعش دەستگیرکرا

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری بەغدا دەكات

یاسین