zagros news agency

ئینستاگرام ڕێکلامی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان لە هیندستان پیشان دەدات

ڕاپۆرتێکی نوێ و شۆککەر ئاشکرای کردووە کە پلاتفۆرمی ئینستاگرام کە سەر بە کۆمپانیای مێتایە لە وڵاتی هیندستان ڕێکلامی هاوپێچ بە ماددە و ناوەڕۆکی خراپ بەکارهێنان و دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵان (CSAM)ی بڵاوکردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی پێگەی ماشابڵ (Mashable) ئەم دۆزینەوەیە دوای لێکۆڵینەوەیەکی وردی ناوەندەکانی چاودێری هاتووە کە نیشانی دەدەن سیستمی خۆکاری ڕێکلامەکانی ئینستاگرام و ئەلگۆریتمەکانی نەیانتوانیوە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە ڕێکلامە ترسناکانە بکەن کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەکارهێنەران بەرەو ئەکاونت و گروپە نایاساییەکان ڕوودەکێشن.

ئەم ڕاپۆرتە نوێیە شەپۆلێکی گەورەی ناڕەزایەتی و توڕەیی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی هیندستان دروستکردووە بەتایبەت کە پێشتر چەندین جار کۆمپانیای مێتا بەڵێنی توندکردنی ڕێوشوێنەکانی دابوو بۆ پاراستنی منداڵان. چاودێرانی مافەکانی منداڵ و پسپۆڕانی ئاسایشی دیجیتاڵی جەخت دەکەنەوە کە ئەم شکسته گەورەیەی ئەلگۆریتمەکانی مێتا نەک هەر یاساکانی پاراستنی منداڵان پێشێل دەکات بەڵکو مەترسییەکی ڕاستەوخۆ لەسەر کۆمەڵگا دروست دەکات و پێشبینی دەکرێت مێتا ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوەی یاسایی توند و سزای قورس بێتەوە لەلایەن حکومەتی هیندستانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هونەرمەند جوان حاجۆ دەکات

یاسین

حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون دەستنیشان کرا

یاسین

هۆشیار زێباری: ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە وەڵامی هەموو زماندرێژییەکیان دەدەینەوە

یاسین