zagros news agency

چوارەمین حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکرا

فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک بە فەرمی ڕاگەیاندنی چوارەمین حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لەسەر ئاستی پارێزگاکە پشتڕاستکردەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە لە کەسێکی تردا دەرکەوتن.

​بەپێی زانیارییەکانی تەندروستی کەرکووک، ئەم حاڵەتە نوێیە لە نەخۆشخانەی گشتیی حەویجە تۆمارکراوە. ئەمەش دەبێتە یەکەمین جار کە ڤایرۆسەکە لەم قەزایەدا دەستنیشان بکرێت، بەوەش کۆی گشتی تووشبووان لە سنووری پارێزگای کەرکووک گەیشتە 4 حاڵەت.

​هاوکات لەگەڵ تۆمارکردنی ئەم حاڵەتە، فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و بەتایبەتیش قەسابەکان، کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەندامێکی سوپای پاسداران: ئەو هێزانەی لە سوریا ڕامانهێناون چالاک دەبنەوە

یاسین

کەشناسی: شەپۆلێکی باران بارین دەست پێ دەکات

سەڵاح

ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

دڵشاد