zagros news agency

ولاتی هیندستان نیگەرانە بەهۆی زیاد کردنی تایبەتمەندی ناوی بەکارهێنەر بۆ وەتسئاپ

 

کۆمپانیای مێتا بە فەرمی کار لەسەر تایبەتمەندییەکی نوێ و چاوەڕوانکراو دەکات بۆ ئەپڵیکەیشنی واتسئاپ کە ئەویش زیادکردنی ناوی بەکارهێنەر (Usernames) بۆ ئەوەی بەکارهێنەران بتوانن بەبێ ئاشکراکردنی ژمارەی مۆبایلەکانیان لەگەڵ یەکتردا لەکاتی گفتوگۆکردن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی پێگەی ماشابڵ (Mashable) ئەم هەنگاوە لە وڵاتی هیندستان کە گەورەترین بازاڕی واتسئاپە لە جیهاندا مشتومڕ و دڵەڕاوکێیەکی توندی لە ڕووی ئاسایش و لایەنی یاساییەوە دروستکردووە.

 

بەرپرسانی ئەمنی و چاودێرانی دیجیتاڵی لە هیندستان نیگەرانن لەوەی کە شاردنەوەی ژمارەی مۆبایل و پشتبەستن تەنها بە ناوی بەکارهێنەر ببێتە هۆی ئاسانکاری بۆ ساختەکاران، لایەنە تێکدەرەکان و بڵاوکارانی زانیاریی چەواشەکار چونکە بەم شێوەیە ناسنامەی ڕاستەقینەیان دەشارنەوە و ڕێوشوێنە یاساییەکان قورستر دەکەن.

لە بەرامبەردا کۆمپانیای مێتا وەڵامی ئەم نیگەرانییانەی داوەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەم تایبەتمەندییە تەنها بۆ زیادکردنی پاراستنی کەسیی (Privacy) بەکارهێنەرانە و سیستمی پاراستنی نامەکان (End-to-end encryption) وەک خۆی دەمێنێتەوە هاوكات جەختیان کردووەتەوە کە لە کاتی پێویستدا هاوکاری تەواوی ئاژانسە یاساییەکان دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایش.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا : پێدانی زانیاری لەسەر ئەبو ئالا دە ملیۆن دۆلار خەلاتە

گوران

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی قامشلۆ دەدرێتە دەستی حکوومەتی سووریا

سەڵاح