zagros news agency

مەسرور بارزانی بڕیاری تەرخانکردنی زەویی نیشتەجێبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانیان و گیراوانی سیاسی دەرکرد

لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درا بە تەرخانکردنی پارچە زەویی نیشەجێبوون بۆ (٥,٥٤٠) پێنج هەزار و پێنجسەد و چل لە شەهیدانی سەنگەر و جێنوسایدکراوان و (١٥,٤٩٩) پازدە هەزار و چوارسەد و نەوەد و نۆ لە زیندانیکراو و گیراوی سیاسی لە سنووری هەر چوار پارێزگەی هەرێم ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە) و لە هەر چوار ئیدارەی سەربەخۆ (سۆران، گەرمیان، ڕاپەڕین و زاخۆ) کە شایستەی تەرخانکردنی زەوین، بەپێی حوکمەکانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان – عێراق ژمارە (٩)ی ساڵی (٢٠٠٧) ی هەموارکراو و یاسای ئیمتیازاتی زیندانیکراو و گیراوانی سیاسیی کوردستانی ژمارە (١١)ی ساڵی (٢٠١١).

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو حاڵەتی تووشبوو بە تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا

یاسین

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستى بەسەر ١٥ کیلۆگرام “کریستاڵ” دا گرت

سەڵاح

بەسەدان پێشمەرگە پلەیان بەرزدەبێتەوە و جیاوازی مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت

یاسین