zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان دەکات

پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/7، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنابی مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی لە عێراق و جیهان کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخى گشتيى پێكهاته‌كان و مه‌سيحييه‌كان به‌تايبه‌تى، گرنگيى پاراستنى کولتووری پێکەوەژیان، يه‌كترقبووڵكردن و لێبوردەیی له‌نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا له‌ هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران.

له‌مباره‌يه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌سيحييه‌كان به‌شێكى ڕه‌سه‌نى پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانن‌ و وه‌ك هه‌ميشه‌ پارێزه‌رى مافه‌كانيان ده‌بێت، هه‌روه‌ها دڵنياى كردنه‌وه‌ كه‌ كوردستان بۆ هه‌ميشه‌ بێ جياوازى به‌ لانه‌ و نيشتمانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى ده‌مێنێته‌وه‌ و پارێزه‌رى كولتوورى فره‌يى ده‌بێت.

لای خۆیەوە، جەنابی پاتریارک ستایشی ڕۆڵی مێژوویی و بەردەوامی هەرێمی کوردستانی کرد وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ سەرجەم پێکهاتە ئایینی و نەتەوەیییەکان، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانينى بۆ ڕۆڵ و پشتگيريى به‌رده‌وامى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ مافى پێكهاته‌كان دووپات كرده‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

راگه‌یه‌نراوی پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی كرێكارێك

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

یاسین