دوای شکستە تاڵەکەی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەرامبەر نەرویج بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک و کرانە دەرەوەی هەڵبژاردەکە لە مۆندیال وەک کارەساتێک کەوتە بەر چاوی هاندەرانی هەڵبژاردەکە،وە ئەم یەکشەممەیەش لەلایەن ستافی هەڵبژاردەکەوە یاریزانەکان ئازاد کران لەوەی دەگەڕێنەوە،بەڵام ئەوەی ڕوویدا شۆکی دروست کرد.
دوای ئەوەی فڕۆکەی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ڕیۆ دی جانێرۆ نیشتەوە تەنها یەک یاریزان لەناو فڕۆکەکە بوو ئەویش دانێلۆ بوو،کە جگە لەو هیچ یاریزانێکی دیکە نەبیندرا،ئەمەش شۆکی دروست کرد و کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە،بەشێکی شارەزایان دەربارەی ئەم بابەتە دەڵێن؛یاریزانانی هەڵبژاردەی بەڕازیل هەڵاتوون لەترسی ئەوەی ڕووبەڕووی هاندەران ببنەوە.
بەپێی ڕۆژنامەی ئاس بێت،ئەو یاریزانانەی لە ئەوروپا یاری دەکەن دەچنە نێو پشووی هاوینە،ئەو یاریزانانەی لە خولی بەڕازیلیش یاری دەکەن تەنها هەفتەیەک پشوو وەردەگرن و پاشان دەگەڕێنەوە یاری کردن لەگەڵ یانەکانیان،بەڵام ئەوەی سەیرە جگە لەدانێلۆ هیچ یاریزانێک بەفڕۆکەی تایبەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل سەفەری گەڕانەوەی نەرکردوە.
“سەرکار ڕێبوار”

