zagros news agency

سەرۆک بارزانى،، هەوێنى ئاشتى و پارێزەرى قەوارەى دەستوورى هەرێمى کوردستان

 

رێبوار حەمەلاو شوانى

 

گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە بەردەوامن ، شەڕ وئاڵۆزییەکان بە قۆناغێکى هەستیاردا تێدەپەڕن ، بەتایبەتى کە بۆ ئێمەى گەلى کورد لە ناوچەیەکى پڕ کێشە و ململانێی وەک رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیدا ، زۆر گرنگە خوێندنەوەى وردمان هەبێت بۆ مامەڵەکردنى لەگەڵ پێشهاتەکان و شەڕى جەمسەرەکان ، چونکە هەر جۆرە هەڵەیەکى ستراتیژى دەتوانێت زیان بە دۆزى کورد و دەستکەوتەکانى بگەێنێت ، بۆیە تێگەیشتن و وردبینى لە ڕووداوە سیاسیەکان بەتایبەتى لەماوەى چەند دەیەى رابردوو و بە ئێستاى گۆڕانکارییەکان لە نەخشەى سیاسی ناوچەکە هونەرى سەرکردایەتى ژیرانە و حەکیمانەى دەوێت بۆ پارێزگاریکردن لە خاک و شوناس و سەنگ وپێگەى کورد ، بەتایبەتى گەلى کورد وەک نەتەوەیەکى خاوەن ماف و خاک داگیرکراو بەهۆى ڕێککەوتننامە و پەیماننامە شوومەکان لەماوەى زیاتر لە یەک سەدەى رابردوو ڕووبەڕووى گەورەترین هێرش و پەڵاماردان بۆ سڕینەوە و ڕیشەکێشکردنى مۆڕکى نەتەوایەتیی بووەتەوە

بەتایبەتى لکاندنى گەلى کورد ، دوور لە ویستى خۆى بە سەر چوار دەوڵەتى عەرەب ، تورک ، فارسدا ، ڕووبەڕووى کارەساتى زۆر بووەتەوە ، لەگەڵ ئەوەى چەندین دەرفەتى مێژوویی بۆ گەڕانەوەى مافەرەواکانى هاتۆتە پێشەوە بەڵام داگیرکەران بە چەکى کۆمەڵکوژ و پیلانگێرى و گەلەکۆمەکى و بەهۆى بەرژوەندیخوازى و چاچنۆکى زڵهێزانەوە ڕێگەیان نەداوە کوردیش وەک نەتەوەیەکى رەسەن بگاتە مافەرەواکانى

بەڵام دواى چەندین دەیە وبەهۆى گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە ، گەلى کورد دواى دەیان ساڵ خەبات و قوربانیدان و لە دەرفەتێکى مێژوویی و وەرچەرخانێکى مێژووییدا و ڕێگەى راپەڕینە شکۆمەندەکەى بەهارى 1991 ، بۆ یەکەم جار بووە خاوەن قەوارەى یاسایی و دەستووریی خۆى ، ئەوەش ئاماژەیە بە بوونى رابەرایەتییەکى ژیرانە وەک جەنابى سەرۆک مسعود بارزانى ، وەک ئەندازیارى بونیاتنانى قەوارەى هەرێمى کوردستان و ئینجا هەوڵە سیاسى و دیپلۆماسییەکانى بۆ پارێزگاریکردن لە حکوومڕانى و دەستکەوتەکانى بووە ، ئەو هەوڵانەش وایکردووە ئەمڕۆ هەرێمى کوردستان لە سەر ئاستى ناوچەکە و نێودەوڵەتى خاوەن پێگەیەکى بەهێز بێت

بەتایبەتى لەماوەى 23 ساڵى رابردووى گۆرانکارى و پێشهاتەکانى ناوچەکە و جیهان ، سەرۆک بارزانى ، بەڕێگەى سەرکردایەتییەکى ژیرانە و دیپلۆماسییەکى وردبینانە و ژیرانە توانى قەوارەى هەرێمى کوردستان وەک دەستکەوتێکى مێژوویی و راستییەکى مێژوویی و دەستووریی جێگر بکات، ئەوەش لە ئەنجامى ئەو دیدگا ، خوێندنەوە و خۆڕاگرى و هەوڵەکانى سەرۆک بارزانى بوو بۆ بەدەستهێنانى پشتیوانى نێودەوڵەتی و بەهێزکردنى سەنگ وپێگەى کوردستان لە نێو هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان

بەردەوامى گۆڕانکارى و پێشهاتەکانى چەند ساڵى رابردوو ، راپەڕین و شۆڕشەکان و گۆڕینى نەخشەى سیاسى ناوچەکە و نەمانى سنوورە دەستکردەکانى سایکس پێکۆ و دروستبوونى بۆشایی ئەمنى و ئینجا سەرهەڵدانى داعش و دروستبوونى مەترسى بۆ سەر ناوچەکە ، جارێکى دیکە گەلى کورد بە هۆى قارەمانێتى و ئازایەتى خۆى و بوونى رابەرایەتییەکى وەک سەرۆک مسعود بارزانى ، نەک تەنیا پارێزگارى لە قەوارەى هەرێمى کوردستان کرد ، بەڵکو پارێزگارى لە پێکەوەژیانى هەموو ئایین و ئایینزاکان و پێکهاتە نەتەوەییەکان کرد و ڕێگەى نەدا زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە و پەنابەر گیانیان بکەوێتە مەترسییەوە ، ئەوەش وایکرد ، پێگە و شوناسى گەلى کورد و قەوارەکەى بەهێزتر و پڕبایەختر بێت

ئێستا جارێکى دیکە ناوچەکە بەرەو قۆناغێکى نوێى گۆڕانکارى و پێشهاتى نوێیە ، شەڕى جەمسەرەکان لە ناوچەکەدا تادێت زیاتر دەبێت ، چاوەروان دەکرێت لە ئایندەیەکى نزیکدا ، نەخشەى نوێی سیاسى لە ناوچەکە بێتە ئاراوە ، لێرەدا گرنگە جارێکى دیکە گەلى کورد ،سوود لەو دەرفەتە مێژووییە و قۆناغە نوێیە بە سیاسەت و دیپلۆماسى ژیرانە وەربگڕێت و قەوارە و دەستکەوتەکانى بپارێزێت ، بەتایبەت کە هەرێمى کوردستان وەک قەوارەیەکى دەستوورى و یاسایی ، هەرگیز نەچووەتە نێو شەڕەى جەمسەرەکانەوە ، بەڵکو بەڕێگەى سیاسەت ودیپلۆماسییەتێکى هاوسەنک کارى بۆ بەهێزکردنى پەیوەندییەکان و دیپلۆماسى و بەرژوەندییە ئابوورییەکانى کردووە ، ئەوەش سیاسەت و ستراتیژییەکى نەگۆڕە کە سەرۆک بارزانى وەک هەمیشە و نەخشەڕێگەیەکى گرنگ جەختى لەسەر دەکاتەوە لە پێناو پارێزگاریکردن لە قەوارەى هەرێمى کوردستان و ڕێگریکرن لەوەى زیانى بەربکەوێت لەنێو شەڕوئاڵۆزییەکانى ناوچەکەدا

بەتایبەتى کە لە ئێستادا کار لەسەر داڕشتنەوەى نەخشەیەکى نوێ دەکرێت لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیدا ، زۆر گرنگە سەنگ و پێگەى قەوارەى هەرێمى کوردستان و دەستکەوتەکانى پارێزراو بێت و هەنگاویش بەرەو بەدیهێنانى دەستکەوتى زیاتر بهاوێژێت ، چونکە سیاسەت و دیپلۆماسى و مامەڵەکردنى سەرکردایەتى سیاسى کورد و بەتایبەتى سەرۆک بارزانى لەسەر بنەمانى بەدیهێنانى ئاشتى و ئاسایش و سەقامگیرى و پێکەوەژیانە ، بۆیە گرنگە لەم قۆناغە نوێیەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ، لە پێناو پاراستنى قەوارەى کوردستان ودەستکەوتەکانى هەموو هێزولایەنەکان پەیڕەوى سیاسەتى تەبایی و یەکهەڵوێستى بن سەرۆک بارزانى ، ئاڵاهەڵگر و ڕاەرایەتى دەکات و دووربینى و سەرکردایەتى جەنابیان چۆن توانی لە رابردوو پارێزەرى شوناس و خاک و دەستکەوتەکان بێت لە ئێستاى گڕژى و ئاڵۆزییەکانیشدا پارێزەرى شوناس و قەوارەى دەستوورى و یاسایی گەلى کوردە و هەمیشە و لە نێو هاوکێشەکانیشدا وەک رابەرێکى کارێزما ئامانجى سەرەکى ئاشتى , سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا ، ئەوەش موژدەى داهاتووییەکى گەشترە بۆ گەلى کورد و دۆزە رەواکەى

هەواڵی پەیوەندیدار

کوردستان ناکەوێ بەڵکو بەرەو لوتکە سەردەکەوێ

یاسین

راستیه کانی پشت بڕیاری تەیف سامی

دڵشاد

ستراتیژیا گەشەپێدانا گەشتوگۆزارێ ل کوردستانێ، دیتنەکا ئابۆری و زانستی

یاسین