zagros news agency

ترەمپ: فەرمانم دا پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئیسپانیا ببڕدرێن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی لووتکەی ناتۆ لە ئەنقەرە گوتی: فەرمانی بە ئەسکۆت بێسێنت، وەزیری دارایی داوە پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ ئیسپانیا ببڕدرێن.
ئەو ئیسپانیای بە “هاوبەشێکی پڕکێشە” ناو برد.
ترەمپ گوتی: “ئیسپانیا دۆسیەیەکی لەدەستچووە. چیتر نامانەوێت هیچ پەیوەندییەکی بازرگانیمان لەگەڵ ئیسپانیادا هەبێت.”
ئەو پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی سەرەکیی ناتۆ و لە دیدارێکدا لەگەڵ مارک ڕوتە، ئەمینداری گشتیی هاوپەیمانییەکە، پێی گوت: “من لە ناتۆ زۆر ناڕازیم.”
دۆناڵد ترەمپ هاوکارینەکردنی ئەندامانی ناتۆی لەگەڵ ئەمریکا دەربارەی داوای وازهێنان لە دوورگەی گرینلاند بۆ ئەو وڵاتە و هەروەها لە هێرشکردنە سەر ئێران، وەک هۆکاری ناڕازیبوونی لە ناتۆ باس کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

سواڵکەرەکانی عێراق ئامادەنین مووچەی چاودێری کۆمەڵایتی وەربگرن

یاسین

سوپای پاسداران هێزی زیاتری ناردە دێرەزۆر

سەڵاح

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

یاسین