نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکاندا، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران و دروستبوونی مەترسی لەسەر خستنەڕووی نەوتی خاو و جووڵەی کەشتیڕانی لە کەنداوی عەرەبی و گەرووی هورمزدا.
گرنگترین گۆڕانکارییەکانی بازاڕی نەوت لەمڕۆدا:
نەوتی خاوی برێنت: گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی جیهانیی “برێنت” بۆ مانگی ئەیلوولی داهاتوو بە ڕێژەی ٧.٩٠% بەرزبووەوە و گەیشتە ٨٠.٠١ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لە دوای ٢٢ی حوزەیرانی ڕابردووەوە تۆمارکرابێت.
نەوتی ڕۆژئاوای تێکساس (WTI): گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی ئەمریکی بۆ مانگی ئابی داهاتوو بە ڕێژەی ٧.٥٥% بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٥.٧٦ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

