دڵەڕاوکێ و ترس کەمپی هەڵبژاردەی ئینگلتەرای گرتووەتەوە لە کاتێکدا تیپەکە خۆی بۆ یارییەکی چارەکی کۆتایی مۆندیالی 2026 بەرامبەر هەڵبژاردەی نەرویج ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بلیتی قۆناغی پێش کۆتایی بەدەست بهێنێت
بەپێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە سێ ئەستێرەی دیاری سێ شێرەکە بە ناوەکانی دێکلان ڕایس و مارک گێهی و ڕیس جەیمس لە دواین یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان دابڕاون و بە تەنیا ڕاهێنانیان کردووە
سەبارەت بە دۆخی تەندروستییان ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە دێکلان ڕایس تووشی کێشەیەک لە ژێی ئەژنۆیدا بووە بەڵام ئەگەری زۆرە بۆ یارییەکە ئامادە بێت و مارک گێهی بەرگریکاریش بەهۆی ماندوێتی ماسولکەوە بە جیا ڕاهێنانی کردووە و چانسی بەشداریکردنی هەیە
دۆخی ڕیس جەیمس لە هەموویان ئاڵۆزترە چونکە ئەو بەرگریکارە سێ یاریی ڕابردووی بەهۆی پێکانەوە لەدەستداوە و ئێستا لە پێشبڕکێدایە لەگەڵ کاتدا بۆ ئەوەی بتوانێت بەشداری یارییەکە بکات
ئەم کێشانە لە کاتێکدان کە تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەر بەدەست نەبوونی یاریزانی دیکەشەوە دەناڵێنێت چونکە کوانسا بەهۆی کارتە سورەکەی یاری پێشووەوە ناتوانێت بەرامبەر نەرویج یاری بکات و جۆردان هێندەرسۆنیش بەهۆی پێکانە قورسەکەیەوە بە تەواوی لە مۆندیالەکە بێبەش بووە

