لە ئەنجامی کەوتنەوەی ئاگر لە کارگەیەک لە ناوەندی شاری برۆکسل، چەند کەسێک گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش تا ئێستا بێسەروشوێنن.
بە گوێرەی زانیاریی بەرپرسانی بەلجیکا، ڕووداوەکە لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی باڵەخانەی ئۆکسی (Oxy) لە مەیدانی “Place de Brouckère” ڕووی داوە؛ لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا زیاتر لە ٢٠٠ کرێکار لەوێ خەریکی کار بوون.
میدیا ناوخۆیییەکان بڵاویان کردەوە؛ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە سەرەتادا توانییان ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، بەڵام دواتر ئاگرەکە بۆ ناو چاڵەری ئەسانسۆرەکە تەشەنەی سەند و بەهۆی سەرهەڵدانەوەی بڵێسەکان، ژمارەیەک کرێکار لە بەشە ناوخۆیییەکانی باڵەخانەکەدا گیران.
ئاگرەکە لە ڕێگەی چاڵەری ئەسانسۆرەکانەوە بۆ بەشەکانی ژێرزەمینی باڵەخانەکەش شۆڕ بووەوە.
تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانییان ژمارەیەک کرێکار ڕزگار بکەن، بەڵام بەرپرسانی بەلجیکا ڕایانگەیاند چەند کەسێک لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەست دا و ٦ کەسی دیکەش هێشتا چارەنووسیان نادیارە.

