وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە فەرمی دەستپێکردنی پرۆسەی گواستنەوە و دابەزاندنی ئەلیکترۆنی خوێندکاران و قوتابیانی لە نێوان زانکۆکاندا بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) ڕاگەیاند.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى پرۆسەى گواستنەوە و دابەزینى خوێندکاران/ قوتابیان بۆ ساڵى نوێى خوێنـدنى (2026-2027) بەشێوەى ئەلیکترۆنى ڕادەگەیەنێت، پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە ڕێکەوتى (2026/7/15) تاکو (2026/8/15) بەردەوام دەبێت. مەرجە فەرمانى دەرچونى زانکۆیی تایبەت بە گواستنەوە یان دابەزین لە (2026/8/31) تێپەڕنەکات.
بەمەبەستى بەرچاوڕونى بۆ ئەو خوێندکارو قوتابیانەى دەیانەوێت پرۆسەى گواستنەوەو دابەزاندن ئەنجامبدەن، پێویستە دەقى ڕێنماییەکان بە وردى بخوێننەوە، هەروەها دەتوانن پرسیارەکانیان ئاراستەى تۆمارى هەریەک لە زانکۆکان بکات و وەڵام دەدرێتەوە.
تێبینى:
1/ ئەگەر قوتابی/ خوێندکار (یوزەرنەیم و پاسۆردى) نەبوو یاخود لە یادى کردبێت، بۆ چونە ناو سیستمى گواستنەوەو دابەزین، ئەوا بە ژمارەى تاقیکردنەوەى پۆلى دوانزەى ئامادەیی دەبات لە تۆمارى زانکۆکەى پرۆسەکە ئەنجامدەدات.
2/ بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین پێویست ناکات هیچ قوتابى و خوێندکارێک سەردانى وەزارەت بکات، چونکە پرۆسەکە بە ئەلیکترۆنى ئەنجام دەدرێت.
3/ پێویستە لەو ماوەى دیارى کراوە خوێندکاران و قوتابیان مامەڵەکانیان تەواو بکەن، چونکە لە دەرەوەى ئەم ماوەیە مامەڵەکەى جێبەجێ ناکرێت.
– بۆ ئەنجامدانى پرۆسەى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:
بۆ خوێندنەوەى ڕێنمایی و مەرج و پێوەرەکانى گواستنەوەو دابەزین کلیک لەسەر ئەم لینکەى خوارەوە بکەن:

