مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری کرانە ئامانجی هێرشە درۆنییەکانی ئێران. بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە بێباکانە و قبووڵنەکراوانە دەکەم. ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان. ئەم هێرشانە ساردمان ناکەنەوە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانمان.

