zagros news agency

وەزیری جەنگی ئەمریکا و وەزیری بەرگیری ئیسرائیل تاوتوێی هێرشی نوێ دەکەن

وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پیت هیگسێث، و هاوتای ئیسرائیلی، یسرائیل کاتس، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دوا پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ئێران تاوتوێ کرد و هەردوو لا پشتیوانییان لە بەردەوامبوونی هەماهەنگیی نێوان واشینگتۆن و تەلئەبیب بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر گەشەیەکی نوێ ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک لە ئۆفیسی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یسرائیل کاتس لە پەیوەندییەکەدا لەلایەن پیت هیگسێثەوە ئاگادار کراوەتەوە لە دوا گەشەکانی چالاکییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ئێران، هەروەها هەردوو وەزیر لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاریی نزیک لەنێوان هەردوو وڵات ڕێککەوتن.

لە هەمان ڕاگەیەندراودا هاتووە، کاتس لە کاتی پەیوەندییەکەدا باسی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیلی لە سوریا، غەززە و لوبنان کرد و وتی ئەو هێرشانە ئاراستەی ئەوەیە کە ئیسرائیل بە “توخمە تیرۆریستییە جیهادییەکان” ناویان دەبات.

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە مانەوەی لە ناوچە ئەمنییەکان لە سوریا، لوبنان و غەززە، بەو بیانووەی کە ئەو ئامادەبوونە بۆ پاراستنی سنوورەکان و شارۆچکە نزیکەکانی ئیسرائیل و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشی ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ پێویستە.

کاتس هەروەها ڕایگەیاند کە ئیسرائیل هەرگیز داوای لە ئەمریکا نەکردووە بەرگری لە سنوورەکانی بکات، و جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی خۆی بەرپرسیارەتی ڕووبەڕووبوونەوەی هەر هەڕەشەیەک دەگرێتە ئەستۆ و هەموو ئەو هەنگاوانە دەگرێتەبەر کە بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی پێویست بزانێت.

ئەم پەیوەندییە لەنێوان هەردوو وەزیری بەرگرییەدا لە کاتێکدا ئەنجام درا کە ناوچەکە شاهیدی بەرزبونەوەی ئاڵۆزییە سەربازییەکانە لە پاش توندبوونەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ئەمریکا و ئێران، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە چەند بەرەیەک، ئەوەش نیگەرانی لە فراوانبوونی ململانێی ناوچەیی زیاد کردووە. هەروەها ئەم پەیوەندییە بەردەوامبوونی هەماهەنگیی سەربازی و سیاسی لەنێوان واشینگتۆن و تەلئەبیب لە پرونسی ناوچەییەکان، بە تایبەتی پەیوەندیدار بە ئێران و کاریگەرییەکانی توندوتیژییەکان لەسەر ئەمنی ناوچە، نیشان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە باکووری کوردستان دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیرا

یاسین

سێ کەس تووشی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای باڵندە بوون

سەڵاح

دوایی ٥٠ سال ترەمپ دەبێتە یەکەم سەرۆکی ئەمریکا سەردانی پەرستگای بەهەشت بکات

گوران