zagros news agency

زیاتر لە ١٠٠ نوێنەری دێموکرات داوای ڕاگرتنی یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکایان بۆ ئیسرائیل کرد

 

زیاتر لە ١٠٠ نوێنەری دێموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لەگەڵ گەڵاڵەیەک بۆ بڕینی ملیاران دۆلار یارمەتیی سەربازیی ساڵانەی واشنتۆن بۆ ئیسرائیل هاوڕا بوون؛ ئەو هەنگاوە ئەگەرچی سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام وەک نیشانەیەک بۆ زیادبوونی درز لە ناو پارتی دێموکرات لەسەر پرسی پشتگیریکردنی ئیسرائیل هەژمار دەکرێت. ئامانجی گەڵاڵەکە بڕینی نزیکەی ٣.٣ ملیار دۆلار یارمەتیی سەربازی بوو بۆ ساڵی داراییی داهاتوو.

ئەو پێشنیارە لە کۆتاییدا بە ٣١٤ دەنگی نەخێر بەرانبەر ١٠٤ دەنگی بەڵێ شکستی هێنا. بەدەر لە تۆماس ماسی، هیچ نوێنەرێکی کۆماری پشتگیریی لێ نەکرد و دژایەتیی توندی کۆمارییەکان هۆکاری سەرەکیی ڕەتکردنەوەی بوو. بەڵام لە کۆی ٢١٥ نوێنەری دێموکرات، ١٠٣ کەسیان دەنگی بەڵێیان دا. ئەمە یەکەم جارە نزیکەی نیوەی دێموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران پشتگیری لە ڕاگرتنی یارمەتییە سەربازییەکان دەکەن. میدیاکانی ئەمریکا دەڵێن جەنگی غەزە و هەڵسوکەوتی حکوومەتی ئیسرائیل، فشاری سەر نوێنەرانی دێموکراتی بۆ پێداچوونەوە بە هەڵوێستەکانیاندا زیاد کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

چامپیۆنزلیگ.. بەرشەلۆنە بە بردنەوەیێکی گرنگ هاندەرانی ئاشتکردەوە

یاسین

بڕیار بۆ پێکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان دەرچوو

یاسین

پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەم کێشەی 40 ساڵەی کەم ئاوی لە هەولێر کۆتایی پێهێنا

گوران