zagros news agency

مارتینێز؛ئێمە زۆر بەزەحمەت گەیشتینە ئێرە و زۆر قورسە بە وشە وەسفی بکەیت

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکاران پێش یاری کۆتایی مۆندیال ئیملیانۆ مارتینێزی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لێدوانی بۆ میدیاکاندا و باسی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەکەی کرد بۆ ئەو یارییە و وتی؛ئێمە تەواو ئامادەین،تەنها خۆمان دەزانین چۆن گەیشتینە ئێرە و چەندە ماندوو بووین،کە وشە وەسفی ئەم بابەتە بکەیت.

لەسەر ئاستی خۆی مارتینێز وتی؛خەڵک وادەزانێت گۆڵپارێز تەنها کاری گەڕاندنەوەی تۆپەکانە،بەڵام مامەڵە کردن لەگەڵ تۆپە بەرزەکان و پاسی تیپی خۆت و بەرامبەر و شێوازی یارییەکە بەشێکە کارەکانی گۆڵپارێز،کە تەنها ئێمەی گۆڵپارێز تێدەگەین،وە نازانم چۆن دەبێت لەیاری کۆتایی،بەڵام من دڵنیاتان دەکەمەوە ئەمە ماندوێتی زۆری ویستووە و دەمەوێت چێژ ببینم.

سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین مارتینێز وتی؛ئێمە پەروەردەی بنەماڵە لووت بەرزەکانین،ئێمە ئەو کەسانەین دایک و باوکمان کاریان کردوە،من نازانم نەوەکانی داهاتوو چۆن باسی ئێمە دەکەن،ئێمە ئەو تیپەین لەیاریگا وەڵامی هەموو شتێک دەدەینەوە و لەدەرەوە قسەمان نییە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە نزیکە لە چارەسەرکردنی کێشەی ئۆلمۆ

یاسین

هاری کەین یونایتد بێهیوا دەکات

ahamd.luqman

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین