zagros news agency

ڕووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێ کەوتەوە

هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە پێچەکانی ڕێگای چنارۆک، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەست دا.

ئەمڕۆ شەممە 18ـی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە پێچەکانی ڕێگای چنارۆک ڕوویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێکی تایبەت(کیا) لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و وەرگەڕاوە.

هاتوچۆی کۆیە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

بەپێی زانیارییەکانی لە کۆیە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ئافرەتێک بووە بە ناوی (تلال شمس الدین) تەمەنی 18 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی گەشیارییە لە شاری کۆیە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە داوا لە سەرجەم شۆفێران دەکات، لەپێناو پاراستنی سەر و ماڵیان، بەتایبەت لە ڕێگا پێچاوپێچەکاندا، بە تەواوی پابەندی هێماکانی شەقام و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیستی مووچەی مانگی 10 گەیشتە دەست دارایی عێراق و لە وردبینیكردندایە

سەڵاح

چەند بڕیارێک لە بارەى بازاڕى قەیسەرى هەولێر دەردەچێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پێشوازیی لە هەڵسووڕێنەری کونسوڵخانەی گشتیی ئیمارات كرد

دڵشاد