zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک لە ڕێگەپێدراوی دامەزراندنی بانکی نیشتمان.

ماوەیەکە چەندین هەواڵ و لێدوان و بابەتی ڕۆژنامەوانی لە سەر هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان و ئەو خزمەتگوزاریانەی لە داهاتوودا پێشکەشی دەکات بڵاو دەکرێتەوە کە زۆر جار زیادەڕۆیی و ناڕاستی تێدایە.

بە پێویستمان زانی ڕای گشتی و میدیاکان ئاگادار بکەینەوە لە ئێستادا هەنگاوەکانی دامەزراندنی بانکی نیشتمان لە قۆناغی جێبەجێکردندان و تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن بۆ دیاریکردنی بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەشەکان و فەرمانبەران بەڕێوەدەچێت.

هەر زانیاری و بەرەوپێشچوونێک لەسەر قۆناغەکانی داهاتووی بانکەکە هەبێت بەفەرمی لە لاپەڕەی وەزارەتمان بڵاوی دەکەینەوە، هەر کەس و لایەن و بەرپرسێک لە وەزارەتە جیاوازەکان لێدوان و شیکردنەوە لەسەر هەنگاوەکانی ئەو بانکە بدات گوزارشت لە ڕای خۆی دەکات و وەزارەت بەرپرسیار نییە لێی.

د، هاوڕێ کەمال – ڕاوێژکاری یاسایی و ڕاسپێردراوی وەزارەتی دارایی بۆ دامەزراندنی بانکی نیشتمان
١٩ ی تەمووزی ٢٠٢٦

هەواڵی پەیوەندیدار

سەردانی سەرۆکوەزیرانی قەتەر بۆ تاران و لێدوانەکانی دۆنالد ترەمپ

یاسین

سانای تاکایچی بووە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ژن لە ژاپۆن

یاسین

چامپیۆنزلیگ.. لیڤەرپوول بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین