zagros news agency

توێژینەوەیەک: مۆبایلەکەت زیان بە پەنجە گەورەکانت دەگەیەنێت؛ ڕێگاکانی خۆپاراستن بزانە

پزیشکان هۆشداری دەدەن کە بەکارهێنانی بەردەوامی مۆبایلە ژیرەکان زیانی توند بە دەستەکان دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی وەک “پەنجەی نامەناردن” (پەنجەماسی)، نیشانەکانی تونێلی کارپاڵ، و سۆانی جومگەکان (ئارسەرۆز).

گرنگترین لێکەوتەکان و ڕێگاکانی خۆپاراستن:

کێشەی مۆبایلە نوێیەکان: مۆبایلە نوێیەکانی ئێستا گەورەتر و قورسترن، ئەمەش وای کردووە جێگیرکردنی مەچەک و ئەنیشک بۆ ماوەیەکی درێژ، فشارێکی زۆر بخاتە سەر بنکەی پەنجە گەورە و مەچەکەکان.

خووی گۆڕینی شێوازی بەکارهێنان: بۆ کەمکردنەوەی ئەم فشارە، پزیشکان ئامۆژگاری دەکەن کە بەردەوام دەستەکانت بگۆڕیت، لە جیاتی پەنجە گەورە (شست) پەنجەی دۆشاومژە (نیشاندەر) بەکاربهێنیت، یان ئەڵقەی پشت مۆبایل بەکاربهێنیت بۆ دابەشکردنی کێشەکەی.

بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیا: سوودوەرگرتن لە تایبەتمەندیی “گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین” بۆ کەمکردنەوەی فشاری تایپکردن، و گەورەکردنی فۆنتی مۆبایلەکە بۆ ئەوەی ناچار نەبیت مۆبایلەکە زۆر لە دەموچاوت نزیک بکەیتەوە.

وەرزشی کشان و حەسانەوە: ئەنجامدانی ڕاهێنانی ڕۆژانەی کشان بۆ دەست و مەچەک، وەک سووڕاندنی پەنجە گەورەکان و ڕاکێشانیان بۆ ماوەی ٣٠ چرکە، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی توندیی ئازارەکان.

سەردانی پزیشک: ئەگەر سەرەڕای کەمکردنەوەی بەکارهێنانی مۆبایل و بەکارهێنانی سەهۆڵ یان حەبی ئازارشکێن، هەر هەستت بە سڕبوون، تەزین یان توندبوونی پەنجەکانت کرد، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت پێش ئەوەی تووشی التهابی توندی تاندۆنەکان ببیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

حاڵه‌تێكی دیكه‌ی تووشبوون به‌ تای خوێنبه‌ربوون تۆمارکرا

یاسین

خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ئاوی تانکی سەربان ئەگەر بۆ خواردنەوە بەکارهێندرا بکوڵێندرێت و ساردبکرێتەوە پاشان بخورێتەوە

lana

زیانەکانی کەم خەوی بۆ جەستە

lana