کۆمپانیای “گەڵف کیستۆن”ی بەریتانی بە فەرمی ڕاگرتنی کاتیی پڕۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی شێخان ڕاگەیاند. بەپێی ئاماژەکانی کۆمپانیاکە، ئەم بڕیارە وەک ڕێکارێکی پارێزگاری و سەلامەتی هاتووە لە ئەنجامی ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەوە.
کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا دڵنیایی داوە کە تاوەکو ئێستا هیچ زیانێک بەر دامەزراوە و کێڵگە نەوتییەکانیان نەکەوتووە. هەروەها ئاشکرای کرد کە ئاستی بەرهەمهێنانی ڕۆژانەیان لە کێڵگەی شێخان، پێش جێبەجێکردنی ئەم بڕیاری ڕاگرتنە، 45,000 بەرمیل نەوت بووە لە ڕۆژێکدا.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسانی گەڵف کیستۆن جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بە وردی و لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتە ئەمنییەکان و بارودۆخی ناوچەکە دەکەن، بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست لە کاتی گونجاودا بگرنە بەر.
کۆمپانیاکە هیوای خواستووە بە هێوربوونەوەی ڕەوشەکە و لەڕەخسانی دەرفەتێکی گونجاودا، زانیاریی نوێ و ئەرێنی دەربارەی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و ئۆپەرسیۆنەکانیان لە کێڵگەکە بڵاو بکەنەوە.

