zagros news agency

سوپایی پاسداران : هیچ کەشتیێک لە گەرووی هورمز سەلامەت نیە

ئەمڕۆ دووشەممە، 20ـی تەممووزی 2026، سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژەی بەوەدا، سوپای ئەمریکای تۆمەتبار کردووە بەوەی هانی کەشتییەکانی داوە ئەو رێڕەوە بەکاربهێنن.

سوپای پاسداران سوپای ئەمریکای بە “تیرۆریست” ناوبردووە و ئاماژەیداوە، لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە هاتووەتە ناوچەکە و هیچ مافێکی یاسایی مانەوەی نییە، هەربۆیە تا ئەو کاتەی سوپای ئەمریکا لە ناوچەنە درێژە بە شەڕانگێزیی بدات، گەرووی هورمز بۆ تێپەڕبوونی پەینی کیمیایی و دلۆپێک نەوت و گازی شل و هیچ کاڵایەک سەلامەت نابێت.

لە بەیاننامەکەی سوپای پاسداران دا، ئاماژە بە ناوی کەشتییەکان، ئاڵاکانیان، ناسنامەی ستافەکەیان یان هەبوونی هیچ کوژراو و بریندارێک نەکراوە.

هاوکات، میدیا فەرمییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران لە رێگەی مووشەکی بالیستییەوە، فڕۆکەخانەی عەقەبەیان لە ئوردن کردووەتە ئامانج. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، فڕۆکە گەورەکانی گواستنەوە و فڕۆکەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵی سوپای ئەمریکا لەو فڕۆکەخانەیە کراونەتە ئامانج و “زیانێکی زۆریان بە ژمارەیەکی زۆریان گەیاندووە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مه‌ریكا: لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل کار لەسەر وەڵامدانەوەی ئێران ده‌كه‌ین

سەڵاح

راپۆرتێک : ئەمریکا و چین مەترسین بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی

گوران

بهای نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووه‌وە

سەڵاح