zagros news agency

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان دەکاتەوە

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەندی بێرنهام كرد ئه‌مه‌ش بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دووپات كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٠ـی تەممووزی ٢٠٢٦، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، پیرۆزبایی لە ئەندی بێرنهام کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکە نوێیەکەیدا بۆ خواست.

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و لەندەن کرد و ڕایگەیاند: “بە پەرۆشەوە چاوەڕێی کارکردنی پێکەوەیی دەکەم بە مەبەستی زیاتر بەهێزکردنی ئەو هاوبەشی و پەیوەندییە مێژووییە نزیکانەی کە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیادا هەن.”

ئەم گۆڕانکارییە سیاسییە لە بەریتانیا دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ، شا چارڵزی سێیەم، شای بەریتانیا، بە فەرمی ئەندی بێرنهام، سەرۆکی نوێی پارتی کرێکارانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت راسپارد. ئەمەش دوای دەستلەکارکێشانەوەی کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئەو وڵاتە هات.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

یاسین

سۆران… پڕۆژەی تۆڕی ئاوی ناحیەی بەرمیزە بە گوژمەی زیاتر له‌ یەک ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان

یاسین