zagros news agency

پوتین جارێکی دیکە سوپاسی پشتگیرییەکانی کۆریای باکووری کرد

 

ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا، ستایشی پشتگیرییەکانی کۆریای باکووری لە جەنگی ئۆکرانیادا کرد و هاوسۆزیی خۆی بۆ هاوبەشەکەی لە پیۆنگیانگ دەربڕی. ڕووسیا لە سەرەتای هێرش بۆ سەر ئۆکرانیاوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ کۆریای باکوور بە شێوەیەکی بەرچاو پەرە پێ داوە.

پوتین لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ چۆی سۆن هوی، وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لە مۆسکۆ گوتی، دەخوازێت دووبارە سوپاسی پیۆنگیانگ بکات بۆ پشتگیریکردن لە “ئۆپراسیۆنی تایبەت”ی وڵاتەکەی. پوتین ئاماژەی بەوەش دا، “کردەوە قارەمانانەکانی” سەربازانی کۆریای باکوور هەرگیز لەبیر ناکرێن و وەک هاونیشتمانییانی ڕووسیا ڕێزیان لێ دەگیرێت.

کۆریای باکوور هەزاران سەرباز و بڕێکی زۆر چەکی بۆ ڕووسیا دابین کردووە؛ لە بەرانبەریشدا ڕووسیا یارمەتیی دارایی، تەکنەلۆژیای سەربازی، خۆراک و وزە پێشکەشی ئەو وڵاتە دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەپۆلێکی بارانبارین و خۆڵبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات

یاسین

مەسرور بارزانی: یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر پیرۆز بێت و خودای مەزن کوردستان بپارێزێت

سەڵاح

عەلی بابا بە مۆدێلی Qwen3.8-Max ڕکابەریی ئەنثرۆپیک و سزاکانی ئەمریکا دەکات

یاسین