zagros news agency

سوودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی قاوە

قاوە، تەنها خواردنەوەیەک نییە کە وزە بە جەستە دەبەخشێت، بەڵکو توێژینەوەکان دەریدەخەن سوودێکی تەندروستی زۆری هەیە، ئەگەر زیادەڕەوی تێدانەکرێت.

قاوە، یەکێکە لەو خواردنەوانەی سوودێکی زۆری بۆ پاراستنی دڵ و مێشک و تەندروستی جگە هەیە، توێژەرەوان پشتڕاستیدەکەنەوە خواردنەوەی قاوە بەڕێژەیەکی مامناوەند دەتوانێت بەشێک بێت لە ژیانێکی تەندروست، بەمەرجێک زیادەڕەوی لە خواردنەوەیدا نەکرێت.

سوودە تەندروستییەکانی خواردنەوەی قاوە

–توێژینەوەکان ئاماژەبەوەدەکەن، خواردنەوەی قاوە بەشێوەیەکی ڕێکخراو یارمەتی پاراستنی تەندروستی مێشک و کەمکردنەوەی توشبوون بە لەبیرچوونەوە دەکات.

-بەپێی توێژینەوەکان خواردنەوەی قاوە بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە و ڕۆژانە خواردنەوەی دوو بۆ سێ کوپ قاوە مەترسی توشبوون بە کێشەکانی دڵ و جەڵتە کەمدەکاتەوە، بەڵام زیادەڕەویکردن تێیدا لەوانەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و لێدانی ترپەی دڵ.

-خواردنەوەی قاوە بەشێوەیەکی ڕێکخراو مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لەجۆری دوو کەمدەکاتەوە.

-قاوە، یەکێکە لەو خواردنەوانەی بۆ تەندروستی جگەر بەسوودە و مەترسی توشبوون بە کێشەکان و شێرپەنجەی جگەر کەمدەکاتەوە.

-بەشێوەیەکی گشتی خواردنەوەی قاوە مەترسی توشبوون بە جۆرەکانی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

-قاوە سوودی بۆ تەندروستی دەروونی هەیە و بەپێی توێژینەوەکان خواردنەوەی قاوە ئەگەری توشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک رێژەی رەنگکوێری لەنێو بەشێک لە قوتابخانەکان دەردەخات

lana

دەست بەسەر بڕێکی زۆر دووگی قەدەغەکراودا دەگیرێت

سەڵاح

سوودە گرینگەکانی زەردێنەی هێلکە

lana