سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لهبارهی ههرزانكردنی نرخی بهنزینهوه لهلایهن سهرۆكی حكوومهتهوه زانیاری گرنگ ئاشكرا دهكات و باس لهوه دهكات كه ئهم بریاره لهبهر ژهوهندی خهڵكی كوردستاندایه و دهبێت ههموولایهك پێوهی پابهند بن.
عهلی رهشید، بۆ زاگرۆس دەڵێت: ”ئەم بڕیارە جارێکی دیكە سەلماندی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی ڕێزدار مەسرور بارزانی، هەمیشە لە کاتە سەختەکاندا بە هەستی بەرپرسیارێتی و دیدێکی دووربینانە بیر لە چارەسەرە گونجاوەکان دەکاتەوە و بڕیارەکانی لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی، سووککردنی بار و گوزەرانی خەڵک، جێگیریی ئابووری و خزمەتکردنی هاووڵاتییانە. هیوادارین ئەم هەنگاوە ئەرێنییە بەردەوام بێت و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاریی بکەن، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بەردەوام سوود لە خزمەتگوزارییەکی باش و بەنزینی بەکوالێتی بە نرخێکی گونجاو وەربگرن بڕیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەژێر ڕێنمایی و سەرپەرشتیی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت، بۆ هەرزانکردنی نرخی بەنزین و ڕێگەدان بە هاوردەکردنی، هەنگاوێکی بەجێ و ستراتیژییە، ئامانجی سەرەکیشی پاراستنی ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان و دابینکردنی سەقامگیریی بازاڕە.”
عەلی ڕەشید، ئهوهشی خستهروو: بەنزین یەکێکە لە گرنگترین پێداویستییەکانی ژیانی ڕۆژانە. بە هەرزانبوونی بەنزین کە هاووڵاتییان بە شێوەیەکی بەربڵاو بۆ گواستنەوە و چوون بۆ کار، خوێندن، بازرگانی و هەموو چالاکییەکانی ژیان پشتی پێ دەبەستن، بۆیە هەر دابەزینێک لە نرخی بەنزین، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژیانی هەمووان دەبێت.”
گوتیشی: ”هەرزانبوونی بەنزین سوودی هەر بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکان نییە، بەڵکوو کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی گواستنەوەی کاڵا و کەرەستەکان هەیە. کاتێک تێچووی گواستنەوە کەم دەبێتەوە، ئەوا نرخی زۆربەی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانیش بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات. ئەمەش یارمەتیدەرە تاوەكوو هێزی کڕین بپارێزرێت و گوزەرانی خەڵك باشتر بێت.”
عەلی ڕەشید راشی گەیاند هەروەها، ڕێگەدان بە هاوردەکردنی بەنزین بەپێی ستاندارد و کوالێتیی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، هەنگاوێکی گرنگە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی دابینکردنی بەنزین و ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخەكەی. ئەم سیاسەتە هاوکێشەی نێوان دابینکردن و داواکاری دەپارێزێ و یارمەتی جێگیریی بازاڕ دەدات.

