zagros news agency

لە وەرتێ کارمەندێکی پڕۆژەی ‘ڕووناکی’ گیانی لەدەستدا

 

ئەمڕۆ سێشەممە، کارمەندێکی پڕۆژەی نیشتمانیی “ڕووناکی” لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی لە شارەدێی وەرتێ، بەهۆی بەرکەوتنی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا.

​بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، قوربانییەکە ناوی (یوسف موراد)ە و گەنجێکی نیشتەجێی قەزای کفرییە. ڕووداوەکە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە ناوبراو سەرقاڵی کارکردن بووە لەسەر بونیادنان و چاکسازیی تۆڕەکانی پڕۆژەی نیشتمانیی ڕووناکی لە سنووری شارەدێی وەرتێ، ناوبراو بەر تەزوویەکی بەهێزی کارەبا کەوتووە و بەوهۆیەوە دەستبەجێ لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی سپاردووە.

​پاش ڕووداوەکە، تەرمی کارمەندەکە لەلایەن تیمە پەیوەندیدارەکانەوە گوێزراوەتەوە و ڕەوانەی فەرمانگەی پزیشکی دادی کراوە، بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارە یاسایی و پزیشکییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

سەڵاح

یۆرۆ لیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە

یاسین