zagros news agency

بەرنامەی کاری سەردانەکەی زەیدی بۆ تاران ئاشکراکرا

سەرچاوەیەکی حکومی، ئەمڕۆ سێشەممە به شەفەق نیوزی ڕاگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی، ڕۆژی پێنجشەممە سەردانێکی فەرمی دوو ڕۆژە بۆ تاران ئەنجام دەدات، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چەندین دۆسیەی ناوچەیی و ئابووری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران.

سەرچاوەکه ئاشکرای کردقوه: یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان هەوڵدانە بۆ نزیککردنەوەی تێڕوانینەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە مەبەستی ڕاگرتنی تەواوەتیی جەنگ و دروستکردنی هاوبەشیی ئابووری لە ناوچەکەدا. سەردانەکە هاوکات دەبێت لەگەڵ هێوربوونەوەیەکی کاتیی سەربازی و ڕاگرتنی هێرشە بەرامبەرەکان بۆ ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو.
به گوتەی سەرچاوەکه: زەیدی جەخت لەسەر گرنگیی هەماهەنگی لەگەڵ تاران دەکاتەوە بۆ دابینکردنی گازی پێویست بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا، بەتایبەت هاوكات لەگەڵ جێبەجێکردنی پلانی گشتگیری کۆمپانیای “جێنەراڵ ئلیکتیریک”ی ئەمریکی بۆ دابینکردنی ئاسایشی وزە؛ چونکە بەردەوامیی گەیشتنی سووتەمەنی مەرجێکی سەرەکییە بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە.
دەشڵێت: ئەم سەردانەی تاران دوای ئەوە دێت کە شەممەی ڕابردوو زەیدی و وەفدێکی باڵای عێراق کۆتاییان بە سەردانێکی پێنج ڕۆژە بۆ ئەمریکا هێنا، کە تێیدا جەخت لەسەر دروستکردنی هاوبەشیی ئابووری، ڕاکێشانی وەبەرهێنان و کردنی دەروازەی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق کرابووەوە.
ئاماژەی بەوەش دا: چاوەڕوان دەکرێت لەم سەردانەدا چەندین یاداشتی تێگەیشتن واژۆ بکرێن و عێراق گەڕەنتیی سەروەری بدات بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی جێبەجێکردنی پڕۆژە و گرێبەستە واژۆکراوەکان، بەبێ ڕەچاوکردنی گۆڕانکاری لە حکومەتەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎بەبەهای یەك ملیۆن دۆلار زیاتر زیان بە كەرتی گەشت و گوزار كەوتووە

گوران

ڕووسیا: هێرش کرایە سەر شانەیەکی تیرۆریستی

سەڵاح

ڕووسیا شەپۆلێکی نوێی هێرشی ئاسمانیی بەرفراوانی بۆ سەر شارەکانی ئۆکرانیا ئەنجامدا

یاسین