zagros news agency

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاساییی خۆی دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە (22ی تەمووزی 2026)، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، سێ بڕگەى سەرەکی گفتوگۆ دەکرێن.

لە بڕگەی یەکەمدا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ، بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە لێخۆشبوونی سزای سەرپێچیی هاتوچۆ دەدرێت.

لە بڕگەی دووەم، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا و سووتەمەنی لە هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی هەردوو وەزارەتی (کارەبا و سامانە سروشتییەکان) لەم بارەیەوە دەخرێتە ڕوو. هەروەها لەبارەی پێشنیاری داشکاندنی ڕێژەیەک لە پارەی کەڵەکەبووی کارەبای هاووڵاتییان بڕیار دەدرێت.

لە بڕگەی سێیەمدا، گفتوگۆ لەسەر چەند ڕاسپاردەیەکی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، تایبەت بە ڕێکخستنەوەی مۆڵەتی بێمووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت، کە پێشتر بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ڕێک خراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کۆدەبێتەوە

یاسین

گه‌رمیان: کرێکارێك لەنێو بیرێكی ئاودا كاره‌با گرتی گیانی لەدەست دا

سەڵاح

بڕیارێک بۆ خانەنشینیی دادوەران و ئەندامانی داواکاری گشتی دەرچوو

سەڵاح