zagros news agency

لە هەولێر کۆڕێکی لەبارەی ژیریی دەستکرد بەڕێوەچوو

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی (سێشەممەی موکریانی)، کۆڕێکی بۆ توێژەر و مامۆستای زانکۆ د. جەلال ئەحمەد، ساز کرد.

کۆڕەکە ڕۆژی سێشەممە ٢١ـی ٧ـی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەش و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و ڕۆشنبیران و ئەدیبان بەڕێوەچوو.

کۆڕەکە هەڵگری ناونیشانی “زیرەکیی دەستکرد لە ڕوانگەی سۆسیۆسیاسییەوە” بوو، تێیدا بە دیدێکی زانستی و ئەکادیمی، تیشک خرایە سەر ڕەهەندە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی ژیریی دەستکرد و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە.

دواتریش ئامادەبووان گفتوگۆیەکی کراوەیان لەسەر بابەتەکە ئەنجامدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سۆران کۆنسێرتی “گوزەرێک بە نێو ئاواز و میلۆدییەکانی حەسەن زیرەک” سازکرا

ART

جولیان مۆر بە “لەبیرچوونەوە” جیهانی هۆشیار کردەوە

ART

دادگە سزای بەندکردنی بەسەر کارل رینشدا سەپاند

ART