وردەکاریی ڕاپەڕاندنی یەکێک لە ئاڵۆزترین و مەترسیدارترین دیمەنەکانی فیلمەکەیان ئاشکرا کرد، کە بەبێ بەکارهێنانی هیچ جۆرە کاریگەرییەکی ژمارەیی (CGI) و تەنیا بە ئامرازی کرداری لە شوێنی وێنەگرتنەکە جێبەجێ کراوە.
فیلمەکە کە لە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلانە، لە سەرەتای نمایشکردنییەوە سەرنجی زۆری بینەرانی ڕاکێشاوە، نەخاسمە بەهۆی پشت بەستنی بە ڕێگە نەریتییەکانی سینەما لە بری گرافیک.
یەکێک لەو دیمەنانەی سەرنجی سەرەکی بینەران و ڕەخنەگرانی ڕاکێشا، دیمەنی گۆڕانی ڕوخساری سەربازەکان بوو کە لەلایەن ئەکتەر سامانثا مۆرتۆن (لە ڕۆڵی جادووگەر سەرسی) ئەنجام دەدرێت.
مۆرتۆن ڕوونی کردەوە کە دیمەنی مەترسیداری گۆڕانی پیاوەکانی ئۆدیسیۆس بۆ بەراز، بە تەواوی لە شوێنی وێنەگرتنەکە و بە ئامرازی واقیعی ئەنجام دراوە. ئەم سەرکەوتنەش دوای مانگەها ئامادەکاری ورد لەلایەن نۆلان و بەرهەمهێنەر ئیما تۆماس هاتوو دەستەبەر بوو، کە ڕێگەی دا تیمی کاریگەرییەکان بە بڕوابەخۆبوونێکی تەواوەوە ئەم دیمەنە ئاڵۆزە ڕاپەڕێنن.
لەو دیمەنەدا، جادووگەر خواردن پێشکەشی سەربازە برسییەکان دەکات، بەڵام خێرا ڕوخساریان دەست بە گۆڕان دەکات بۆ بەراز و کەشێکی پڕ لە ترس دروست دەکات.
ڕەخنەگران ئاماژەیان بەوە کردوو، ئەم دیمەنە بە یەکەم دەرکەوتنی جۆری ترسی جەستەیی لە کارەکانی نۆلان دادەنرێت، بەهۆی واقیعییەتە بەرزەکەی کە وای لە زۆرێک لە بینەران کردبوو پێشبینی بکەن بە تەکنەلۆژیای کۆمپیوتەر دروست کرابێت.

