zagros news agency

شڤان مەحمود بۆ زاگرۆس: پلانی نوێی ساڵی خوێندن و پڕۆژەی هاوبەشمان لەگەڵ زانکۆکان هەیە

شڤان مەحمود، سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس، تیشکی خستە سەر ئامادەکارییەکانی ڕێکخراوەکەیان بۆ ساڵی نوێی خوێندن و داڕشتنی پلانێکی گشتگیر بۆ خزمەتکردنی زیاتری قوتابیان و لاوان.

سکرتێری یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانیان لەگەل زانکۆیەکان بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند: “ئامانجی سەرەکیی دیدارەکەمان تاوتوێکردنی چەندین پرسی گرنگ و پەیوەست بە کاروباری قوتابیانن. هەروەها جەختمان دەکەینەوە لەسەر پەرەپێدانی پڕۆژە هاوبەشەکان و داڕشتنی پلانێکی نوێ بۆ ساڵی داهاتووی خوێندن، بە جۆرێک کە لە ئاست خواست و داواکارییەکانی قوتابیاندا بێت.”

شڤان مەحمود ئاماژەی بەوەش کرد کە هەماهەنگی نێوان ڕێکخراوەکەیان و ناوەندە زانستییەکان بەردەوام دەبێت، بە مەبەستی ڕەخساندنی ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ پەرەپێدانی توانا زانستی و پیشەییەکانی قوتابیان لە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیلهام ئه‌حمه‌د: له‌ دانوستانه‌کانی شام، ئه‌گه‌ری وه‌زیربوونی مه‌زڵووم عه‌بدی باسکرا

یاسین

هۆشیار زێباری: رۆژانی داهاتوو قۆناغی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ

سەڵاح

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانیی بەحرەین کۆبووە

یاسین