لە چوارچێوەی کارەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، کارکردن لە پڕۆژەی رێگای دوسایدی دوکان – چوارقوڕنە (قۆناغی دو و سێ) بەردەوامەو بەشێکی تری رێگاکە کە ١١ کم لە خۆدەگرێت دەکرێتەوە.
لەماوەکانی رابردودا، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن چەند جارێک بەشێوەی مەیدانی پڕۆژەکەی بەسەرکردەوەو رایگەیاندبو؛ هەمو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە پێش وادەی خۆی پڕۆژەکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان، بەوپێیەی یەکێکە لەپڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان.
پڕۆژەکە پێکهاتوە لە رێگایەکی دوساید بە درێژایی (٣٦.٥)کم، لەئێستاشدا (١١)کم لە رێگاکە لە سماقوڵی تاوەکو کانی وەتمان دوساید کراوە، تەنها بڕگەکانی وەک هێڵکاری و هەندێ بڕگە ماوە، بڕیارە ئەوەش تاوەکو هەفتوی داهاتو تەواو بکرێت و بەفەرمی بکرێتەوە.
هاوکات کارکردن بەشێوەی چڕ لەسەرجەم بڕگەکانی تر بەردەوامە، تێچوی پڕۆژەکە زیاتر لە ٢٤٣ ملیار دینارە، لەلایەن کۆمپانیای گەردین جێبەجێ دەکرێت.

